كهسوكاری ئهو منداڵهی مامۆستاكهی كردی بهژێرهوه، بڕیاری خۆیان دا
وێستگه نیوز
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایەی لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا كەسوكارەكەی لێی خۆشبوون.
عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، ئەو مامۆستایەی لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی خوێندكارەكەی خۆی كرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا كەسوكارەكەی هەر لە مزگەوتدا لێیخۆشبوون و ئەوەی دەمێنێتەوە مافی گشتییە كە دادگا بڕیاری لەبارەوە دەدات.
ئاشكرایكرد، ئەو ڕۆتینیاتە كارگێڕییەی كە هەبووە سەبارەت بە شوێنی مامۆستاكە لە خوێندنگەكەی چارەسەركراوە.
رۆژی سێشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2022، لەگەرەکی شەکرەکەی سلێمانی مامۆستایەک لە قوتابخانەی جەمالی حاجی دوای تەواو بوونی دەوام لەکاتی گەرانەوەی بۆ ماڵەوە لەبری ستۆپی ئۆتۆمبێلەکەی پێ بە بەنزیندا دەنێت بەو ھۆیەوە دوو خوێندکاری خۆی دەکات بە ژێرەوە.
سامان نادر، بهڕێوهبهری سهنتهری فریاگوزاری خێرا بە وێستگەنیوزی راگەیاند: یەکێک لە خوێندکارەکان تەمەنی 14 ساڵه و گیانی لەدەستداوە، ئەوەی دیکەشیان 13 ساڵە بەسەختی برینداربووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە.
PM:10:20:06/10/2022
ئهم بابهته 4244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت