ئاگرێك له‌ نەخۆشخانەی ویلفیر له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمشەو نەخۆشخانەی ویلفیر لە گەڕەکی بەختیاریی هەولێر ئاگری گرت و هۆكاره‌كه‌ موه‌لیده‌ی سه‌ربانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بووه‌.

 گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌ موەلیدەی سەربانی نەخۆشخانەکە ئاگری گرتووە و روداوه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

وتیشی كه‌ دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ شوێنی روداوه‌كه‌، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.


PM:09:45:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو