ئهمریكا حهوت بهرپرسی دیكهی ئێرانی سزا دا
وێستگه نیوزـ
وهزارهتی گهنجینهی ئەمریکا سزای بەسەر حەوت بەرپرسی دیکەی ئێراندا سەپاند، کە دەستیان هەیە لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و راگرتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لەو وڵاتە.
بهپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو بەرپرسانەی ئێران کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە: ئەحمەد وەحید وەزیری ناوخۆ، عیسا زەریپوور وەزیری گەیاندن، حوسێن ساجیدینیا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، یەدوڵڵا جەوانی جێگری فەرماندەی سیاسی سوپای پاسداران، وەحید محەمەد ناسر سەرۆکی پۆلیسی سایبەری، حوسێن نەژاد فەرماندەی سوپای پاسداران و کەسی نزیک لە خامنەیی و حوسێن رەحیمی بەرپرسی هێزی پۆلیسی تاران.
بهپێی وهزارهتهكه ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی دەستیان هەبووە لە سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران و راگرتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت، کراونەتە ئامانجی سزاکانمان.
بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ و کوشتن و ئەشکەنجەدان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانەوە، پۆلیسی رەوشتی ئێران و چەندین بەرپرسی باڵای ئێرانمان خستوونەتە لیستی سزاکانەوە و بۆ لەمەودواش بەبێ دوو دڵێ ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی فەرمان دەکەن و پێشێلکاری بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکەن، دەیانخەینە لیستی سز
PM:09:30:06/10/2022
ئهم بابهته 1312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت