ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێم دەکات
وێستگەنیوز_
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کارەکانی بۆ ھەردوو کۆبوونەوەی رۆژی شەممە و دووشەممەی داھاتوو بڵاوکردەوە و لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکات.
کۆبوونەوەی رۆژی شەممە شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک، گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.
هەروەها لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.
PM:07:30:06/10/2022
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت