به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر به وه‌كاله‌ت: دۆخی هه‌ریر له ژێر كۆنترۆڵدایه
ساتی گەیشتنی تەرمی دوو کەسە کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە له نێوان دوو بنەماڵەدا، شەڕ و پێکدادان دروستبوو. لە ئەنجامدا دایك و کوڕێک بەناوەکانی 'مستەفا یوسف و ئەمینە کەریم' کوژران و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌لی مه‌لا باقی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یانووە، كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا دوو كه‌س كوژران كه ته‌رمه‌كانییان له پزیشكی دادی هه‌ولێره و دوو كه‌سی دیكه‌ش به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر به وه‌كاله‌ت جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، دۆخی هه‌ریر له ژێر كۆنترۆڵدایه.
PM:06:05:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت