هێزهكانی ئهمریكا ئۆپراسیۆنێكی دابەزینی له ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی حكومهتی سوریا ئهنجامدا
دابەزینێکی پێشتری سەربازانی ئەمریکا لە سوریا. وێنە ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
نیوە شەوی رابردوو هێزێکی ئەمریکی لە رێگەی بەرگرییە ئاسمانییەکانییانەوە پرۆسەی نیشتنەوەیان لە ناوچەیەک ئەنجامدا کە سوپای رژێمی سوریایی لێیە و كهسێكیان كوشت.
بەپێی راگهیهندراوی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم کردەوە سەربازییە لە گوندی ملوک 17 کیلۆمەتر لە باشوری قامیشلۆ ئەنجامدراوە.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ باسی لهوهشكردووه: لەچوارچێوەی ئۆپەراسێۆنەکەدا هێزەکانی ئەمریکا داوایان لە دانیشتوانی گوندەکە کردووە گڵۆپی ماڵەکانیان بکوژێننەوەو لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوەو نەیەنە دەرەوە.
لەو ئۆپەراسێۆنەدا، هێزەکانی ئەمریکا کەسێکیان لەگوندەکە کوشت و خێزانەکەیان دەستگیرکرد و گواستیانەوە، هەروەها کەسێکی تریان دەستگیرکرد کە سەرۆکی ئاسایشی سەربازی ناوچەکەیە کە نازانرێت ئەمیش داواکراوە لای ئەمەریکاییەکان یان ویستوویەتی رێگری بکات بۆیە دەستگیریان کردووە.
AM:11:16:06/10/2022
ئهم بابهته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت