زاوایه‌ك لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی له موسڵ گوللـه‌یه‌كی به‌ركه‌وت و گیانی له ده‌ستدا
وێستگه‌نیوزـ
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له شاری موسڵ له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی گوللـه‌یه‌كی "وێڵ" به‌ركه‌وت و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسڵ رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به ناوی داود جحه‌یشی، له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، له‌و كاته‌ی كه له ته‌نیش بووكه‌كه (هاوسه‌ر)ه‌كه‌ی دانیشتبوو، گولـله‌یه‌كی وێڵی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، "له‌كاتێكدا كه ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه سه‌رقاڵی شادی و هه‌ڵپه‌ركێ بوون، وه‌ك نه‌ریتێكی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ خۆشی ده‌ربڕین ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه و به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه، گوللـه‌یه‌ك به‌ر زاوا ده‌كه‌وێت و ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و شادی و خۆشییان لێ بووه به شین و گریان".
AM:10:32:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت