یەختێکی کۆچبەران لە نزیک تورکیا بە 40 سەرنشینەوە نقووم بوو
وێنە: گێتی
وێستگهنیوزـ
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، یهختێكی کۆچبەران لە دوورگەی لێسبۆسی یۆنان نوقمبوو كه 40 سهرنشینی تیادابووه و، لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستدا.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاندووه، تەرمی 15 کەس لە نزیک دوورگەی تەنیشت کەناراوەکانی تورکیا دۆزراونەتەوە، دوای ئەوەی یهختێک کە نزیکەی 40 کەسی تیادابوو نقومبوو، بەهۆی بای بەهێزەوە.
ئاماژەی بەوەدا کە پێنج کەس رزگارکراون و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ یارمەتیدانی سێ کەسی دیکە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.
تا ئێستا نزیکەی 20 کەس بێسەروشوێنن، کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان و کۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردنی کۆچبەرەکانیان دەستپێکرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، یەختی پەنابەران لە رۆژهەڵاتی دورگەی لیسبۆس نزیک کەناراوەکانی تورکیا نقوم بووە، پاشان یەکەکانی پاسەوانانی کەناراوە یۆنانیەکان لە رێگەی بەلەم و کۆپتەرەوە دەستیان بە پرۆسەی گەڕان و رزگارکردنی ئەو پەنابەرانە کردووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا و لە رووداوێکی هاوشێوەدا، دوای ئەوەی یەخێتکی پەنابەران لە نزیک دورگەی کیسیرا لە باشوری یۆنان بەهۆی بەرکەوتنی بە بەردەڵانێکەوە نقومبوو و یەکەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان توانیان 30 پەنابەری ناو ئەو یەختە رزگاربکەن.
AM:09:45:06/10/2022
ئهم بابهته 1120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت