له‌ پردێ بەهۆی جوڵەی سوپای عێراقەوە پێشمەرگە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە


وێستگەنیوز-

بەهۆی جموجۆڵی سوپای عێراقەوە لە نزیک پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کەوتونەتە حاڵەتی لەناکاوی ئامادەباشییەوە.


سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمشەو بە وێستگەنیوزی راگەیاند: جمووجۆڵێکی زۆری هێزەکانی سوپای عێراق لە قۆڵی پردێ بە دیکراو هێزەکانی پێشمەرگەی سنورەکە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەکە وتی: "ئەگەرچی سوپای عێراق وای دەردەخەن کە جموجۆڵەکان دژی پاشماوەکانی داعشە، بەڵام پێشمەرگە لەحاڵەتی ئامادەباشیدایە، بۆ هەر ئەگەرێک".

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (پارتی) له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ پردێ رووبه‌رووی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌وه‌ و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون، له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.



PM:11:06:05/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو