چوار گەنج دەستگیرکران کە وێنە و دروشمی سەدام حسێنیان بەرزکردبووەوە


 وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی ڕاگەیاند کە ستایشی ڕژێمی سەدامیان کردبوو لە میانی ئاهەنگێکدا لە ڕۆژی نیشتمانی لە ئەنبار.  
   
دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەمی 2022  بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە وێنە و دروشمی ڕژێمی سەدامیان بەرزکردووەتەوە لە میانی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار."  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران كراوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر بەپێی بڕگەكانی دەستووری عێراق."


PM:03:31:05/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت