ئیلۆن مەسک بە فەرمی بە کڕینی تویتەر رازی بوو


وێستگەنیوز_

پاش راگەیاندنی پاشگەزبوونەوەی لە کڕینی تویتەر، ئیلۆن مەسک رایگەیاند کە رازی بووە بە کڕینی تۆڕەکە بەو نرخەی کە سەرەتا رێککەوتنی لەسەر کرابوو.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی BBC، دوێنێ سێشەممە 4ـی 10ـی 2022، ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە نامەیەکدا بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، "ئامادەم بە 44 ملیار دۆلار تویتەر بکڕم وەک ئەوەی سەرەتا رێککەوتنی لەسەر کرا."
 
لای خۆشیەوە تۆڕی کۆمەڵاتیی تویتەریش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئیلۆن مەسک نامەیەکی بۆ تۆڕەکە ناردووە و تێیدا هاتووە، بەو گرێبەستە "رازیبووە کە سەرەتای ئەمساڵ واژۆی لەسەر کردووە بۆ کڕینی تۆڕەکە بە بڕی 44 ملیار دۆلار."

ئەمە پاش ئەوە دێت، ئیلۆن مەسک پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، ئامادەیە تویتەر بکرێت و دەستبکات بە پرۆسەی پاککردنەوەی تۆڕەکە لە هەژماری ساختە و بیکاتە شوێنێک بۆ ئازادی قسەکردن، بەڵام دواتر وتی، "تویتەر ژمارەیەکی زۆر زیاتر لەو هەژمارە ساختانەی تێدایە و پاشگەزبوومەوە لە کڕینی."

لە بەرامبەردا بەرپرسانی تویتەر سکاڵای یاساییان تۆمارکرد و رایانگەیاند، "ئەوە تەنها بەهانەیە چونکە دەزانێت نرخەکەی گرانە."


AM:09:28:05/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو