وادەی هاتنەوەی ناوی ده‌رچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیەنرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە 15 ڕۆژی داهاتوودا ناوی ده‌رچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەندرێت.
عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕە‌زاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە حکومەتی هەرێم لە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 وتی، "بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ پێشوازیكردن له ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كردووه، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له ڕێگه‌ی سیسته‌می زانكۆلاین، وه‌زاره‌ت دە‌ست به چاره‌سه‌ركردنی داتا و پڕۆگرامه‌كان ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی قوتابیان و خوێندكاران به گوێره‌ی نمره‌كانیان به‌سه‌ر زانكۆ و په‌یمانگه‌كان."
دەشڵێت، "ڕاگه‌یاندنی ناوی قوتابیانیش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان 10 بۆ 15 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، وه‌كو پلانی وه‌زاره‌ت، كورسی خوێندنمان بۆ هه‌موو ده‌رچووان دابین كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه بۆ نموونه قوتابی هه‌یه ڕە‌نگه ناوی له‌و شوێنه نه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاره‌زووی خۆیه‌تی، بۆیه له‌وانه‌یه له خوێندنی تایبه‌ت بخوێنێت، بۆیه له ئێستادا ناتوانین ڕێژە‌یه‌كی ته‌واو ئاشكرا بكه‌ین و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ین.''
په‌یوه‌ست به پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان و خوێندكاران له ساڵی 2021 ـ 2022 له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕە‌زاق رایگەیاند، داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوە كه پاڵپشتیی دارایی قوتابیان و خوێندكاران بكه‌ن، ئەویش بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار دابین كراوە بۆ نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان پاڵپشتیی دارایی قوتابیان و خوێندكاران، بۆیه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش هه‌وڵی تەواو دراوە بۆ هه‌مان بابه‌ت."
سەبارەت بە کردنەوەی زانکۆ و کۆلێژی نوێ، د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕە‌زاق، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی رابردوودا كۆلێژی ڤێته‌رنه‌رییان كردووەته‌وه و كۆلێژی شوێنه‌واریش ده‌توانێت قوتابی وه‌رگرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ دوو پرۆپۆزه‌ڵیان ئاماده كردووه و داویانەتە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئەوەى هه‌ردوو زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیان و زانكۆی ئاكرێ بۆ زانسته كردارییه‌كان لە ساڵی ئایندە بتوانن قوتابی وه‌ربگرن. له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ناحكومییه‌كانیش لقی زانكۆی له‌نده‌ن پڕۆپۆزه‌ڵه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت گه‌نگه‌شه ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
سەبارەت بە داشكاندن له كرێی خوێندنی ئێواران و پارالێل له خوێندنی تایبه‌ت بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند:''به پێی ڕایكینگی زانكۆكان ١٠% بۆ ٢٠% داشكان كراوه، سه‌باره‌ت به خوێندنی زانكۆ حكومییه‌كان به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕازی بوو له‌سه‌ر داشكاندنی خوێندنی پارالێل و ئێواران به ڕێژە‌ی٤٥% و هه‌وڵ ده‌دەین په‌سه‌ند بكرێته‌وه، ئه‌م داشكاندنه‌ش بۆ منداڵی شه‌هید ڕێنمایی جیاواز هه‌یه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان، خوێندنی پارالێل بۆ هه‌موو ئاسته‌كان لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ڕە‌نگه له به‌شێك بۆ به‌شێكی دیكه ڕێژە‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت. ''
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی:''پلانه‌كه له به‌شه زانستییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئێستا له دیراسه‌تكردنه، ئێستا خه‌ریكین خشته‌یه‌ك دیاری بكه‌ین و دواتر له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ماسته‌ر و دكتۆرا پێویسته قوتابی له تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی ده‌ربچێت، واتا ١٥ له ٣٠ وه‌ربگرێت و ئینجا ده‌چێته ناو كێبەركێ و به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ده ناوی یه‌كه‌م كورسییه‌كان وه‌رده‌گرن، زانینی زمانی ئینگلیزی گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی توانای پێشبڕكێی هه‌بێت و بوونی بڕوانامه‌ی زمان بۆ وه‌رگرتن ئه‌وله‌ویه‌تی پێ ده‌درێت.''
PM:06:19:04/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت