باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە بەغداد هەرەسی هێنا


وێستگەنیوز_

باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد هەرەسی هێنا و تا ئێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی 13 كەسیان رزگاركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغداد رایگەیاند، ئەمرۆ شەممە 1ـی 10ـی 2022، باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی كەڕادە لەكاتی كاركردن تیایدا بەتەواوەتی هەرەسی هێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەكانیان دوای گەیشتنیان تا ئێستا 13 كرێكارییان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەدا رزگاركردووەو هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی هێشتا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكەدا ماون.

هاوکات، دەوترێت 'دوو هاوڵاتی' گیانیان لەدەستداوە بەڵام هێشتا ئەو هەواڵە بە فەرمی پشتراست نەکراوەتەوە.


PM:12:09:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت