لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز_ هێڤار

ئەمرۆ شەممە 1ـی 10ـی 2022، هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

لەو بارەیەوە، زانا تاهیر، کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کە هاوکات لە شوێنی رووداوەکە بووە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری 'تۆیۆتا کراون- مەلیکە' و بارهەڵگرێکدا روویداوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک گوندی سیارە روویداوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە. هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەت بووە."

بەپێی زانیارییەکان، "ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە پێشمەرگەی لیوای پێنج بوون لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە تووشی رووداوی هاتووچۆن بوون".


AM:11:53:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت