ئێران و تورکیا بە چڕی تۆپبارانی سنووری برادۆست دەکەن

‌‌دیمەنی بەشێک لە بۆردومانەکانی ئێران لە رۆژی 28ـی 9ـی 2022

وێستگەنیوز_

لە ئێستادا لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە بناری چیای هەڵگورد و چیخێ و بێرمەسارد بۆردومان دەکرێت. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بە چڕی بۆردومان دەکەن.

زانیارییە میدیاییەکان ئاشکرایدەکەن، تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ شەممەی سوپای پاسدارانی ئێران، سنووری گوندەکانی دەرهۆڵ، بەنێ و بەرچیخە، هەروەها بەرزاییەکانی سەقەڕ و بەربزینی لە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر گرتووەتەوە.
 
هەر لەلایەکی دیکەشەوە تۆپخانەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بە چڕی بۆردومان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 28ـی 9ـی 2022، سوپای پاسداران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە و کامپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، بەوهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون


AM:11:12:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو