ڤیدیۆ.. بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنی تشرینییەکان


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 1ـی 10ـی 2022، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرە تشرینییەکان دەدەن. ئەمەش پاش ئەوەی خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن بگەنە ناوچەی سەوز.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلانی تایبەتمان بە پاراستنی خۆپیشاندەران داناوە و هاتووچۆ ئاساییە و دۆخی بەغدا سەقامگیرە.'

بەشێکیش لە خۆپێشاندەران دەڵێن: "ناتوانین بە بێ خزمەتگوزاری بژین، نە ئاو نە کارەبا نە رێگەوبان هیچ شتێکمان نییە."


AM:10:33:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو