(بەڵگەنامە) کەنەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان

‌بۆردومانی بارەگای پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی 28ی ئەیلولی سوپای پاسدارانی ئێرانی کرد، بۆ سەر بارەگای پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ئێران دەکات، ئەو کردەوانەی رابگرێت، کە بە (پێشێلکردنی سەروەریی عێراق)ی دادەنێت.

جێگای بیرهێنانەوەیە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28ی ئەیلول، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیاندنی دژه‌ تیرۆری كوردستان، هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چوار قۆناغ بووە و بەهۆیەوە دەیان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە. 

وێنەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا:


AM:10:18:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو