یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی دۆخی عێراق: نیگەرانین لە پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان


وێستگەنیوز_

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، "نیگەرانین لە زیادبوونی گرژییەکان لە عێراق و  نابێت پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق لاواز بکرێت.
 
پیتەر ستانۆ، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا زۆر نیگەرانە لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق.

دەشڵێت، تووندوتیژی هەرگیز چارەسەر نییە و نابێت رێگەی پێبدرێت دیموکراسی لاواز بکات.
 
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 28ـی ئەیلوول، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە پەککەوتنی، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام هەمان رۆژ ناوچەى سەوز بە سێ مووشەک کرایە ئامانج و مووشەکەکان لەبەردەم باڵەخانەى پەرلەمان کەوتنە خوارەوە و بەو هۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون. 

هاوکات ئەمرۆ شەممە 1ـی 10ـی 2022، خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیپێکردووەتەوە. خۆپیشاندەران چوونەتە گۆڕەپانی تەحریر، ئەو رێگەیەش لە گۆڕەپانی تەحریرەوە دەچێت بۆ پردی کۆماری بە تەواوەتی داخراوە.


AM:10:11:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت