(ڤیدیۆ) مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان

‌دیمەنی مانگرتنی سەرتاسەریی شاری شنۆ

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران، داوای له‌ خه‌ڵكی شاره‌ كوردییه‌كانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، مانگرتنی گشتیی رابگه‌یه‌نن، لە ئێستادا مانگرتنی سەرتاسەری دەستی پێکردووە و خەڵکی لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران داوای له‌ خه‌ڵكی شاره‌ كوردییه‌كان کرد، دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، مانگرتنی گشتی رابگه‌یه‌نن، بەپێی ئەو دیمەنانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: ئورمێ، سنە،نەغەدە،شنۆ، بانه، مەهاباد، بۆکان و شەردەشت، دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەریی کرد و لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە. 

جێگای بیرهێنانەویە ژینا دوای ئەوەی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئه‌یلولی 2022، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە ئەشکەنجەدرا و چووە کۆماوە، نیوەڕۆی هەینی 16ی ئه‌یلول، لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، گیانی لە دەستدا. دوای ئەو رووداوە خۆپیشاندان شارە کوردییەکان و زۆر شاریتری ئێران و تارانی پایتەختی گرتەوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28ی ئەیلول، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیاندنی دژه‌ تیرۆری كوردستان، هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چوار قۆناغ بووە و بەهۆیەوە دەیان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە. 

دیمەنێکی ئەم بەیانییەی شاری شنۆ:


AM:10:05:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت