نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا


وێستگەنیوز_

نرخی بۆ رۆژی شەممە 1ـی 10ـی 2022 گۆرانکاری بەسەردا هات و دابەزینی بەخۆوە بینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
پاش کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 1 دۆلار و 49 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بەپێی شرۆڤەکاران بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی رێکخراوی ئۆپێک دەگەڕێتەوە کە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2020 بەدواوە.

هەرچی نرخی زێڕە، نرخی زێڕ لە دوایین ساتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە رۆژی هەینی بە رێژەی 0.06٪ بەرزبووەوە و بە 1661 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


AM:09:23:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت