لە بەغدا خۆپیشاندانی تشرینییەکان دەستی پێ کرد

‌خۆپیشاندانی تشرینییەکان

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی دوێنێ هێزە ئەمنییەکان لە بەغداد، خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانی (تشرینییەکان)، ئەمڕۆ یادی زیندووکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019 دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ سەرلەبایانیی لە شاری بەغداد، هاوڵاتیان بۆ یاد و زیندووکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019، خۆپیشاندانیان دەست پێکرد.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکانی عێراق، لایەنگرانی سەدر بەشدارن لەو خۆپیشاندانەدا و خۆپیشاندەران دەیانەوێت پردی کۆماری بەرەو ناوچەی سەوز، تێپەڕێنن.

جێگای بیرهێنانەوەیە خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019، دژ بە بێکاری و گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاریی لەلایەن چالاکوانانەوە بەڕێوەبرا ونزیکەی 740 کەس تیایدا کوژران و 17 هەزاریش برینداربوون.


AM:09:20:01/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو