پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران كه‌ كێبڵی كاره‌بایان دزیووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لەقەزای دوكان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

"دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە كێبڵ و وایەری كارەبایییان لێدزراوە لە  پڕۆژەگەشتیاریەكان و خانووە تازەدروست كراوەكان ،ێزەكانی پۆلیسی قەزای دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵ و وایەری كارەبایی." پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وای وتوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەئێستادا تۆمەتباران  (أ ، ع ، ع  لەدایكبوی ١٩٨٦ ) و( أ ، س ، ع  لەدایكبووی ١٩٩٣ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .


PM:11:09:30/09/2022








ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت