وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لهسهر بۆردومانهكانی ئێران: به توندی ئیدانهی پێشێلكردنی سهروهریی خاك دهكهین
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باسی لە هەڕەشەکانی ئێران کرد بۆ لێدان لە بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن و ئەمریکا کرد و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لەسەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەو هێرشانە نەداوە." دەشڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەیان دەکەین."
دهقی رونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیهك له وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستانهوه
نوێنەر و شاندە ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە راگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە، لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لەسەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە تووندیش سەرکۆنەیان دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
PM:10:38:30/09/2022
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت