سوپای پاسداران: فهرماندهی ئیتلاعات له سیستان و بهلوجستان كوژرا
وێستگه نیوزـ
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، فەرماندەی ئیتلاعاتی سوپای ئێران له خۆپیشاندانهكانی سیستان و بەلوچستان کوژرا.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئهمڕۆ ههینی 30ی ئهیلولی 2022 بڵاویكردهوه، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی زاهیدان، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەران لە نزیک مزگەوتی مەکی لە زاهیدان گردبوونەوە و دەستیان بە تەقەکردن کرد و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە ناوچەکە."
" لەو ڕووداوەدا سەید عەلی موسەوی، فەرماندەی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان گوللـەیەک بەر سنگی کەوتووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە." ئاژانسهكه وای وتوه.
PM:09:53:30/09/2022
ئهم بابهته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت