ده‌یان په‌رله‌مانتاری عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران داوای دانیشتنێكی نائاسایی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی بۆردومانه‌کانی ئێرانه‌وه کە ده‌كرێته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، داوای دانیشتنی نائاساییان كردوه.
میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاری ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، بڵاویانكرده‌وه زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، داوای دانیشتنی نائاساییان كردوه.
هۆكاری ئه‌و داواكارییه به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌ی ئێرانه‌وهیه كه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی محەمەد کازم سادق، باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا كرد و یاداشتێکی ناڕەزایی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی تاران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێ داوه.
ماوه‌ی حه‌وت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2022، له كۆیه، پردێ و زرگوێز، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:09:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت