بایدن وه‌ڵامی پوتنی دایه‌وه: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كردت فێڵكردن بوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و گروپی G7 و سه‌رۆكی ئۆكرانیا بڕیاره‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیاسیان بۆ لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به وڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییان له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ئه‌یلولی 2022، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووسیا ئه‌نجامیدا "فێڵكردن و پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه، مۆسكۆ به‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی "خستووته ژێر پێیه‌وه".
هاوكات وڵاتانی G7 كه ئەمەریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، بەریتانیا و ئیتاڵیا، رایانگه‌یاند، دان بە بڕیاری لکاندنی ناوچەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نانێین و وتیان "ئەو چوار هەرێمە خاکی ئۆکرانیان".
"هەرگیز دان بە بڕیاری لکاندنی ناوچەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نانێین، دان بەو ریفراندۆمە شەرمەزارکەرانەیەشدا نانێین، کە بە زۆری چەک کراوە". وڵاتانی G7وایان وتوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 27 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به روسیا، ئه‌و بڕیاره‌ی مۆسكۆیان به نایاسایی و تێكدانی سه‌قامگیری ئاسایشی جیهان وه‌سفكردوه.
هه‌رچه‌نده ئۆكرانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیانكرده‌وه دان بنێن به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، به‌ڵام به پشتیوانی مۆسكۆ، جوداخوازه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه ئۆكرانیانه به‌رده‌وامبوون
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیاش له گرتهیه‌كی ڤیدیۆیدا، وه‌ڵامی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیای دایه‌وه كه له مه‌ڕاسیمی واژووكردنی بڕیاری لكاندنی هه‌رێمه‌كانی لۆگانسك و دۆنیتسك و خێرسۆن و زابۆریژیا به وڵاته‌كه‌ی، داوای دانوستاندن و راگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیای كردبوو
سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتی، پوتن نازانێت شکۆ و راستگۆیی چین، ئێمە هاوپەیمانێکی راستگۆین، هەموو رێکارەکانمان بۆ بە ئەندامبوونی ناتۆ تەواو کردوون. لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشماندا سەلماندوومانە كه باوەڕمان به یه‌كدی هه‌یه، له هاوكاریكردن و پارێزگاریكردن له یه‌كدیش ناوه‌ستین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، پوتن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ راگه‌یاند به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته كیێڤ رێز له خواستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بگرێت كه به ئازادانه بڕیاریان له چارنوسی خۆیانداوه وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی، به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر روسیا.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پوتن، 17%ی خاكی ئۆكرانیا كه ئه‌و چوار هه‌رێمه له‌خۆده‌گرێت، به سنووری رووسیای فیدڕاڵه‌وه ده‌لكێندرێت.
PM:08:15:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت