ئۆرشهلیم پۆست: چارهنوسی زیاترله 18 ملیار دۆلاری بهرپرسانی عێراق و ههرێم له لوبنان له مهترسیدایه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامهی ئۆرشهلیم پۆست-ی چاپی ئیسرائیل بڵاویكردهوه كه زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری سیاسەتمەداران و بازرگانان و خاوهن كۆمپانیاكانی بهرپرسان له حكومهتی عیراق و و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانكهكانی لوبنان له مهترسیدایه و بههۆی نهبوونی نهخیتهوه ناتوانرێت داوای ئهو پارانه بكرێتهوه.
رۆژنامهكه لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵایکردووەتەوە، "زیاتر لە 18 ملیار دۆلار لەژێر ناوی کەسایەتیی عێراقی و کۆمپانیاکان یاخود دەزگا حکومییەکان لە بانکی لوبنان دانراون."
"ژمارەکان زۆر زیاترن، سیاسەتمەدار هەن ترسی سزادانیان هەیە، بۆیە هەژماری بانكیان بە ناوی كەسایەتی لوبنانی کردوەتەوە، کە زۆریان شوێنکەوتوی حزبوڵا و بزووتنەوەی ئەمەلن، یاخود دڵسۆزی ئێرانن، جگە لە هەندێک کەسایەتی سوننەش." سهرچاوهكه وای وتوه.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەوە هی حكومەتی عێراقە و زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلاریش هی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانەی دیکەش هی کەسایەتییە سیاسییەکان و بازرگانان و کەسانی دیکەن کە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقن و پارەکانیان بە ناو و ڕەگەزنامەیان لە بانکەکانی لوبنان دانراوە.
" ئەگەر ئەو کەس و دەزگایانە یاخود، حکومەتی عێراق و هەرێم بیانەوێت پارەکەیان بكشێننەوە، بانكی ناوەندیی لوبنان ناتوانێت داواكارییەكەیان جێبەجێ بكات، چونكە نەختینەی پێویستی نییە، تا نەختینەی نەبێت، ئەو پارانە تەنها بە ژمارە لە بانکەکاندا دەمێننەوە." سهرچاوهكهی ئۆرشهلیم پۆست ئهمهشی وتوه.
له بهشێكی دیكهی راپۆرتهكهی رۆژنامه ئیسرائیلییهكهدا هاتووه كه "گەندەڵی سیاسی لە عێراقدا هۆکارێکە بۆ بردنە دەرەوەی پارە و ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو پارەیەیان بەدەست هێناوە، بە بەردەوامی لە بانکە بیانییەکان دایاندەنا، بەڵام کاتێک حکومەتی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2017، دەستی کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر هەندێک لە سیاسەتمەداراندا، دانانی پارە لە دەرەوەی وڵات قورس بوو، تەنها ئەو وڵاتانە نەبێت کە سزاکانی ئەمریکایان جێبەجێ نەکرد."
PM:07:50:30/09/2022
ئهم بابهته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت