پوتن دوای لكاندنی چوار ناوچه‌كه‌ی ئۆكرانیا..ئاماده‌ین شه‌ڕ رابگرین
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا بە فەرمی هەر چوار ناوچەی خێرسۆن و زابۆرژیا و لۆهانسک و دۆنیستکی ئۆکرانیای خستەپاڵ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش لە کاتێکدا ئەو ناوچانە 15٪ خاکی ئۆکرانیا پێکدەهێنن و سەرۆکی ئەمریکاش وتی، "بە هیچ شێوەیەک دان بە هەوڵەکانی روسیا نانێین بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا".
له‌ناو گه‌رمه‌ی چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاماده‌بووانی وتاره‌كه‌یدا، پوتن به‌ڵێنی دا ئه‌و چوار ناوچه‌یه ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و وتی "ئه‌وان قوربانییان بۆ روسیا داوه‌و ده‌بێت له ئاشتی و ئارامیدا بژین" و ئاماده‌یشی ده‌ربڕی بۆ راگرتنی شه‌ر و ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا.
سه‌رۆكی روسیا له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا هێرشیكرده‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا‌و وتی ئه‌وان سامانی روسیا ده‌دزن و روسیایه‌تی به‌ێزیان ناوێت، به‌ڵام سوپای روسیا به‌هه‌موو توانیایه‌وه به‌رگری له‌خۆی و ئه‌و چوار پارچه‌یه ده‌كات كه له ئۆكرانیای دابڕیووه.
لە رۆژی سێشەممەی رابردوو پڕۆسەی ریفراندۆم لە ناوچەکانی دۆنیستک و لۆهانسک و خێرسۆن و زابۆرژیای سەر بە وڵاتی ئۆکرانیا بە سەرپەرشتی حکومەتی روسیا دەستی پێ‌کرد و دوای چوار رۆژ لە 27ی مانگ کۆتایی پێهات.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ناوچانە نزیکەی 15٪ی خاکی ئۆکرانیا پێکدەهێنن و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر سێی دوا نیوەڕۆ بە کاتی مۆسکۆ لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی یەکێتی روسیا بە فەرمانی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە ئەم ناوچانە بخرێنە پاڵ وڵاتی روسیا و چاوی بە سەرکردەکانیان بکەوێت.
PM:05:46:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت