وێنه‌یه‌ك و گۆرانییه‌ك تاران ده‌هه‌ژێنێت..ئه‌هوازیش چووه پاڵ خۆپیشانده‌ران
شڵه‌ژانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران دوای دوو هه‌فته‌ی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر كوشتنی ژینا ئه‌مینی كچه كوردی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، گه‌یشتوه‌ته لوتكه، ده‌سه‌ڵاتی تاران هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كات كه سه‌رپۆشه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
سایتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌ستیكردوه به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانی به‌ناوبانگ و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان، به‌مدواییه‌ش كچێكی ده‌ستگیركردوه كه وێنه‌یه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌بێ له‌چك بڵاوكردوه‌ته‌وه.
كچه ئێرانییه‌كه له وێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه له خواردنگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه كه نانی به‌یانییان خواردوه‌و له‌چكیان نه‌پۆشیوه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش به هاشتاگی ژینا ئه‌مینییه‌وه نوسیویه‌تی: "به‌ڵێنمان دا و چوین بۆ نانی به‌یانی".
پێش ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئێران هونه‌رمه‌ند شه‌رڤین حاچیپور، هونه‌رمه‌ندی میللیی به‌ناوبانگی ئێران-ی ده‌ستگیر كرد ئه‌وه‌ش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك له تویته‌ری خۆی كه پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران و ئازادیی ژنان بۆ پۆشینی جلوبه‌رگ ده‌كات و له ماوه‌ی ته‌نها 2 رۆژدا 30 ملیۆن كه‌س گۆرانییه‌كه‌ی بینی.
له ناوچه‌كانی ئه‌هوازی ئێران له باشوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ئه‌یلولی 2022 خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد و به هوتافی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" ده‌یان كه‌س رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ روبه‌روی خه‌ڵكی ناڕازی بوه‌وه.
PM:04:50:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت