سوپا سالاری ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
محەممەد باقری، سوپا سالاری ئێران
وێستگه‌نیوزـ
سوپا سالاری ئێران هەڕەشە لە ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، زانیاری تەواویان لەبارەی بنكەكانی ئەو وڵاتە هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان.
محەممەد باقری، سوپا سالاری ئێران ئەمڕۆ هەینی 30ی ئه‌یلولی 2022، رایگەیاند: زانیاریی تەواویان لەبارەی بنكەكانی ئەمریكا لە هەولێر، هەریر و دهۆك هەیە و ئەگەر هەوڵی خستنەخوارەوەی درۆنەكانیان بدەن، بەتووندی وەڵامیان دەدەنەوە.
وتیشی: "بانگەشەكانی ئەمریكا بەوەی كە درۆنی ئێرانی خستووەتە خوارەوە، دەیسەلمێنێت كە هاوپەیمانی تیرۆرستان و جوودا خوازانن".
سوپاسالاری ئێران دەشڵێت: "ئێمە تەنها رووبەڕووی جوداخوازان و تیرۆرستان دەبینینەوە و هیچ كارێكمان بە ئەمریكییەكانەوە نییە لەم قۆناغەدا، دەبێت ئەوەش بزانن كە هێزە چەكدارەكانمان مافی تۆڵەسەندنەوەیان هەیە بەرامبەر ئەو رەفتارە و لەكات و شوێنی گونجاویشدا ئەو هەنگاوە دەنێین".
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە به درۆنی بۆمبڕێژ كرا‌و و موشه‌كی بالیستی هێرشیان کرایەسەر و به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 58 كه‌سیش بریندار بوون.
هاوكات كۆڵۆنێڵ، جۆ بوچینۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گشتیی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه بێ پاساوه ده‌كه‌ن، كه سوپای پاسدارانی ئێران كردییه سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مه‌ده‌نییه بێ تاوانه‌كان و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی ناوچه‌كه، كه زۆر به ئه‌سته‌م به‌دیهاتووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "هیچ هێزێكی ئه‌مریكایی له ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌دا زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌روه‌ها زیانیش به هیچ كه‌رسته‌یه‌كی ئه‌مریكایی نه‌كه‌وتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر (02:10) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌ولێر، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری "موهاجر -6"یان تێكشكاندووه، كه ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرابوو و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
PM:03:38:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت