حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك جووتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه
باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
وێستگه‌نیوزـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی راپەڕین قەرەبوو بکرێنەوە.
بە گوێرەی نووسراوی ژمارە 3136 کە له 29ی ئه‌یلولی 2022، بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرچووە، تیایدا هاتووە: "لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە مەمەڵەکردن، بڕیارمان دا بە قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین کە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کەوتووەتە سنووری شارەوانییەکان".
بە گوێرەی نووسراوەکە، هەر جوتیارێک لە بەرامبەر دوو دۆنم زەوی، بە پارچەیەک زەویی نیشتەجێبوون بە رووبەری 200 مەتر دووجا قەرەبوو دەکرێتەوە.
PM:01:43:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت