ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی توێژێك ده‌ستپێدەکات
وێستگه‌نیوزـ
لەسەرجەم پەروەردەی شارەكان ئامادەكاری ده‌ستیپێكرد بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ و لەوبارەیەشەوە ئاگادارییەك ئاراستەی قوتابخانەكان دەكرێت.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار له ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند، "سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری پەروەردەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لە رۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 تا رۆژی پێنجشەممە 6س تشرینی یه‌كه‌م، لیستی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەبکەن بەمەبەستی ووردبینی کردن".
مامۆستایانی وانه‌بێژ له ئێستادا ژماره‌یان له 30 هه‌زار مامۆستا نزیك ده‌بێته‌وه، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس 400 هه‌زار دینار و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دیبلۆم 300 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
PM:12:12:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت