حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژوەندیی هاووڵاتیان دەرکرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە و بەپێی نووسراوەكە بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی دەرێژ دەكرێتەوە.  

ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلولی 2022، بەپێی گشاتاندنێكی گومرگی پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری تیایدا هاتووە: لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

باس لەوەش كراوە، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم، لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و رۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەركرابوو نوێ‌ دەكرێتەوە.

پێشتر حكوومەت لێخۆشبوونی بۆ نزیكەی 70 مادەی خۆراكی دەركرد بوو بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ لێخۆشبوون تا ئەمڕۆ 30ی ئەیلوول بەركارە، بەڵام بەپێی رەزامەندییەكەی دارایی ئەو ماوەیە درێژ دەكرێتەوە تا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و دەركردنی بڕیاری نوێ‌ لەوبارەیەوە دەدرێت.


AM:11:22:30/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت