وه‌زیری به‌رگری توركیا: له چیای ئاسۆس 16 ئه‌شكه‌وتمان وێران كرد
چیای ئاسۆس لەکاتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سوپای توركیا له قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی عێراقدا بۆردومانی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
له میانی سه‌ردانێكدا بۆ شارۆچكه‌ی شرنا‌خ، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا وتی: "دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له چیای ئاسۆس، بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌مان كرد، كه 140 كیلۆمه‌تر له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه دووره".
وتیشی: "بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بووه و توانراوه 16 ئه‌شكه‌وت وێران بكرێن، كه په‌كه‌كه به‌كاری ده‌هێنان".
له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی رابردووه‌وه سوپای توركیا هێرشێكی فراوانی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری به ره‌ز و باخی هاووڵاتییان گه‌یاندووه.
هاوكات له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه هەشت گەشتیاری عەرەب گیانیان لە دەستدا و 17 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
AM:10:44:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت