ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆدەبێتەوەو داوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیا دەکات
کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بۆ ئیدانه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30 ئه‌یلولی 2022، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، جگه له‌وه‌ی دۆسییه‌ی كوونبوونی بۆری غازی نۆرد ستریم (كه له ده‌ریای باڵتیكه‌وه له چوار شوێن كوون بووه) گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسای سه‌ركۆنه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا بۆ لکاندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بە خاکی وڵاته‌كه‌ی، ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئه‌مریكا و ئه‌لبانیا دژی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا ئاماده‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ده‌كه‌ن، كه تیایدا ئیدانه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مڕۆ داوا له رووسیا ده‌كات ته‌واوی هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه.
AM:09:43:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت