بەهۆی تهقینهوهیهك له كابوڵی پایتهختی ئهفغانستان 20 کەس گیانیان لە دەستدا
دیمەنی تەقینەوەیەکی کابوڵ. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئهیلولی 2022، پۆلیسی ئەفغانستان رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بەشی رۆژئاوای کابوڵی پایتەخت روویداوە و 20 كوژراو و 35 برینداری لێكهوتووهتهوه.
خالد زەردان، وتەبێژی پۆلیسی کابول رایگەیاند، تەقینەوەکە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە ناوەندێکی پەروەردەیی لە رۆژئاوای کابول روویداوە.
وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ راشیگەیاند: "تەقینەوەكە لە سەنتەری پەروەردەی كاج روویداوە لە گەڕەكی دەشت بەرزی لە رۆژئاوای پایتەخت"
لهلایهكی دیكهوه بەرپرسێکی حکومەتی ئەفغانی بۆ میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووه، تەقینەوە خۆکوژیەکە لە بنکەی "تاج"ی فێرکردن بووە لە گەڕەکی دشت برشی شاری کابول، هاوکات لە ئەنجامی تەقینەوەکە نزیکەی 20 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لەوەتەی جوڵانەوەی تاڵیبان وڵاتی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردووە، ئەو وڵاتە دووچاری چەندین تەقینەوە لە مزگەوتەکاندا بووەتەوە ئەمەش لەکاتێکدا هەندێک لەو مزگەوتانەی تەقینەوەیان تیادا ئەنجامدەدرێت مزگەوتی سەر بە رەوتی شیعەن بەهۆیەوە چەندین کەس دەکوژرێن چەکدارانی داعشیش بەرپرسیارێتی زۆربەی تەقینەوەکانی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆ دەگرن.
AM:08:58:30/09/2022
ئهم بابهته 1056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت