لیوا حەمە رێگر: سێ موشەك بەر ماڵەكەم كەوتووە

‌لیوا حەمە رێگر

وێستگه‌نیوزـ

لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، سێ موشەك بەر ماڵەكەی كەوتووە و هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌.


شه‌وی رابردوو لە گوندی کوڕەداوێی نزیک چەمچەماڵ هێرش کرایە سەر ماڵی لیوا حەمەڕێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان (پارتی).

له‌و باره‌وه‌ لیوا حەمە رێگر، به‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، لێكۆڵینەوەكان لە جۆری موشەكەكان كە ئاراستەی ماڵەكەم كراوە، دەستیان پێكردووە".

ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردووتر بە درۆن، هێرش كرایە سەر ماڵی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان و زیانی ماددی لێكەوتەوە.


AM:08:39:30/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو