نرخی ئەمڕۆی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئەمڕۆ هه‌ینی 30ی ئه‌یلولی 2022، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات زێڕیش به‌راورد به دوێنێ پێنجشه‌ممه نرخه‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك ئۆنسه به هه‌زار و 663 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر رووسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵد.
AM:08:08:30/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت