ئه‌مریكا سزای زیاتربه‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه نیوزـ
كه‌رتی بازرگانیی نەوت و پترۆکیمیایی ئێران له‌لایه‌ن حکومەتی ئەمریکاوه سزای نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت.
سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوه راگه‌یه‌ندراو ناوبراو وتی: سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دەسەپێنن كه دوو ناوەندی کۆگاکردنی نەوتی خاوی ئێران لە چین و بەڕێوەبەرێکی ئاژانسی کەشتیوانیی جیهانی دەگرێتەوە کە ئەرکی گواستنەوەی نەوتی ئێرانی بووە.
هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش هەشت ناوەندی دیکەی بۆ سزادان دیاریکردووە کە لە هەناردەی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران رۆڵیان هەبووە. ئەو کۆمپانیایانە لە ئێران، هۆنگ کۆنگ، هیندستان و ئیمارات چالاکن و لقیان هەیە.
" ئەو سزایانە بەگوێرەی فەرمانی حکومەتی فیدراڵی سەپێنراون کە رێگە بە سەپاندنی سزا بەسەر بازرگانیی نەوت و بەرهەمی نەوتی و پترۆکیمیایی ئێران دەدات. " بلینکن وای وت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی کە هەر کەس و لایەنێک دەستی لە بەڕێوەچوونی بازرگانیی نایاسایی بەرهەمی نەوت و پترۆکیمیایی ئێران‌دا هەبێت، پێویستە بە زووترین کات ده‌ست له‌وكاره هه‌ڵگرێت تا سزای دوچاری سزاكانی واشنتن نه‌بێته‌وه.
PM:11:58:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت