ئاژانسی رۆیته‌رز: هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له بۆردومانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێران كوژراوه
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئێران بۆسه‌ر باره‌گای حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنوری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر، هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئه‌یلولی 2022، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری ڤیدانت پاتێڵ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، بەهۆی رەچاوکردنی پاراستنی نهێنی ناتوانێت هیچ لێدوانێکی زیاتر لەسەر دۆسییەکە بدات و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاند كه له‌و بۆردومانه‌دا هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژراوه.
دوێنێ چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2022، ئێران بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی حزبە کوردییە نەیارەکانی وڵاته‌كه‌ی لە هەرێمی کوردستان لەناوچەکانی هەولێر وسلێمانی کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان، لە بۆردومانه‌كه‌ی ئێران‌دا لانیکەم 13 کەس شه‌هید بوون كه یه‌كێكیان ژنێکی دووگیان بووه‌و دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی شەهیدبوو، ئەمڕۆش کۆرپەکەی گیانی لەدەستدا.
هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، توانیویانە لەڕێگەی ئارستەکردنی 73 موشەکی بالیستییەوە بەیارمەتی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 42 لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکانیان بەوردی بپێکن.
PM:10:32:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت