ئاسایشی سلێمانی: چوار دز دهستگیركران..دزییان له مزگهوت كردوه
وێستگه نیوزـ
هێزهكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار تۆمهتباریان دهستگیر كرد كه چهند جۆرێك دزییان كردوه، لهوانه دزیكردن له مزگهوت.
بهپێی راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی سلێمانی، (٣) لەتۆمەتبارەکان بەناوی (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن ، باندێکێ دزیکرنیان پێکهێنابوو، باندهكه لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیان کردبوو: لەمزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەکی کانیکوردە لەمزگەوتی فیردەوس لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەمەحەلێکی چیمەنتۆو چەوولم کەخاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان .
"لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. " راگهیهندراوهكهی ئاسایش وادهڵێت.
لەکردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکرد، کەهەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت.
ئهوهش هاتووه كه تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (٣٩٣ ٬ ٤٤٦) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
"ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە و چەندین کەلو پەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە". بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهی ئاسایش وای وتوه.
PM:09:37:29/09/2022
ئهم بابهته 1416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت