منداڵەکەی رەیحان کەنعانی گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز_

وانیار رەحمانی، ئەو منداڵەی کە دایکی بەهۆی بۆردوومانی ئێران بۆسەر بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا و خۆی لەدایکبوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

زانیار رەحمانی، هاوسەری ئەو ژنە دووگیانەی لە بۆردوومانەکەی دوێنێی ئێراندا گیانی لەدەستدا رایگەیاند، دوای مانەوەی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بۆ زیاتر لە 24 کاتژمێر، ئەمڕۆ منداڵەکەیان گیانیلەدەستدا.

لە هێرشەکانی دوێنێی ئێراندا بۆ سەر کۆیە، ژنێکی دووگیان بەهۆی بۆردوومانەکەوە بە ناوی رێحان کەنعانی گیانی لەدەستدا و منداڵەکەی کە بڕیاربوو دوو هەفتەی دیکە لەدایکببێت، دوێنێ بە نەشتەرگەری لەدایکبوو.

رێحان کەنعانی ناوی ئەو ژنەیە کە خەڵکی شاری سنەیە و دووگیان بووە و بەهۆی بۆردوومانی ئێرانەوە دوێنێ برینداربووە و دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەڵام منداڵەکەی بە زیندوویی پێش وادەی پێویستی خۆی هاتەدونیاوە.

بەڵام دوای مانەوەی بۆ زیاتر لە 24 کاتژمێر لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری تەندروستیدا، بەهۆی کارنەکردنی مێشکییەوە گیانیلەدەستدا و لەو ماوەیەشدا تەنها دڵی کاری کردووە.


PM:07:35:29/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت