مەسرور بارزانی: ئێمە گەلێکی ئاشتیخوازین گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروستناكه‌ین


وێستگەنیوز_

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولێر ده‌كات.

ئەمرۆ پینجشەممە 29ـی 9ـی 2022، له‌ میانه‌ی وتارێكدا بە بۆنەی 41ـەمین خولی دەرچوونی زانکۆی سەڵاحەدین، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات هه‌بووه‌."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ چاکسازی لە خوێندنی باڵادا."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له‌ زانكۆكانی كوردستان بووه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، "سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له‌ زانكۆكاندا كردووه‌."

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی دوێنێی سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر خاكمان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات، ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتیخوازین، گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروستناكه‌ین."


PM:07:19:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت