به‌ ئاماده‌بوونی مەسروور بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ده‌چێت


وێستگەنیوز_

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 41ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین بەرێوەدەچێت. 

ئەمرۆ پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2022، ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی سەڵاحەدین بەرێوەدەچێت. قوتابیان دەرچووانی 15 کۆلێژی زانکۆی سەڵاحەدینن کە پێکهاتوون لە 5 هەزار و 327 قوتابی. 

قوتابیانی دەرچووی کۆلێژە جیاوازەکان بەم شێوەی خوارەوە پۆلێن کراون: 

لە کۆلێژی زانست 479 قوتابی، زمان 332، پەروردە 753 قوتابی بروانامە وەردەگرن. 

هەروەها لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان 60، کشتوکاڵ 79 و یاسا 149 قوتابی بروانامە وەردەگرن. 

لە کۆلێژی ئاداب 769، وەرزش 172 و پەروەردەی شەقڵاوە 159 قوتابی بروانامە وەردەگرن. 

لە کۆلێژەکانی پەروەردەی مەخموور 94، کارگێڕی و ئابووری 781 قوتابی بروانامە وەردەگرن. 

لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان 74 قوتابی، زانستە ئیسلامییەکان 198 قوتابی بروانامە وەردەگرن. 


PM:06:41:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو