وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 9 بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول، بەو پێیە رۆژی سێشەممە 4ـی 10ـی 2022، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و رۆژی 24 بۆ 25ـی هەمان مانگ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە وەکو دوایین دەستە و وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی خشتەکە، لە رێکەوتی 5ی10ی 2022 هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 80 و 70، موچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

رێکەوتی 6ی 10ی 2022 موچەی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 9ی 10ی 2022 موچەی هێزەکانی زێڕەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 10ی 10ی 2022 کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 11ی 10ی 2022 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 12ی 10ی 2022 موچەی هەریەکە لە ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 13ی 10ی 2022 وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 16ی 10ی 2022 موچەی هەریەکە لە وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 17 و 18ی 10ی 2022 موچەی خانەنشیانانی شارستانی دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 19ی 10ی 2022 موچەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش دەکرێت.

رێکەوتی 20ی 10ی 2022 موچەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

رێکەوتی 23ی ١10ی 2022 موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی 24 و 25ی 9ی 2022 موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، به‌هۆی رێكخستنی هۆڵه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و پشووی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ بڕیاردرا رۆژی سێشه‌ممه‌ رێکەوتی 4ی 10ی 2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9 "ئەیلول"بكرێت به‌پێی لیستی هاوپێچ.
خشته‌ی مووچه‌ی مانگی نۆ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌


PM:04:00:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 4840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو