زیاتر له دوو ملیۆن عیراقی مووچه‌ی چاودێری خێزان وه‌رده‌گرن
وێستگه‌نیوزـ
ده‌سته‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی هه‌ژاری تۆمار كردووه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان له تۆماری ئه‌لیكترۆنی ناونووس كردووه و لە هێڵی هەژاریدان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی چاودێری خێزان گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و 130 هه‌زار و 930 كه‌س.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی پیاو سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات 731 هه‌زار و 364 خێزانه.
هاوكات ئه‌وانه‌ی ژن سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات 399 هه‌زار و 584 خێزانه.
PM:02:51:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت