کوەیت سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە راگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، کە بووە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، هەموو دەستدرێژییەکی بۆ سەر ئاساییش و ئارامیی عێراق رەتکردەوە و سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
PM:01:18:29/09/2022
ئهم بابهته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت