چەکدارانی تالیبان خۆپیشاندانێکی ژنان بە گولـلە بڵاوە پێ دەکەن

‌خۆپیشاندانی ژنانی ئەفغانستان دژ بە مەرگی ژینا ئەمینی

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنج شەممە، چەکدارانى تاڵیبان تەقەیان بەئاسماندا کرد، بۆ بڵاوەپێکردنى گردبوونەوەیەکى ژنان، کە بۆ پشتیوانى لە خۆپیشاندانەکانى ئێران رێکیانخستبوو.

بەپێی زانیارییەکانی فرانس پرێس، نزیکەی 25 ژن بۆ ماوەی 15 خولەک خۆپیشاندانیان کرد، لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان.

ئەو ژنانە درووشمی (ژن ژیان ئازدی)یان وتەوە، چەکدارەکانی تالیبان هەوڵیان دا بە دار لێیان بدەن و بە گولـلە بڵاوەیان پێ کردن.

هەروەها ئەو ژنە خۆپیشاندەرانە درووشی (ئێران راپەڕی، ئێستا نۆرەی ئێمەیە) و (لە کابول بۆ ئێران بڵێن نا بۆ دیکتاتۆر)یان دەوتەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەو چەکدارانە داوایان لە رۆژنامە نووسان کرد، وێنە و گرتە ڤیدیۆکانیان بسڕنەوە.

جێگای بیرهێنانەویە لە 16ی ئەم مانگەوە و دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیی 22 سال بەدەستی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، هەموو شەوێک لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.


AM:10:35:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت