پەرلەمانی عەرەبیی سەرکۆنەی بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستانی کرد

‌بۆردومانی بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

دوێنێ هێزەکانی ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان. پەرلەمانی عەرەبیی بە توندی سەرکۆنەی ئەو بۆردومانانەی کرد.

دوێنێ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران، لە پردێ، زڕگوێز و کۆیە بە موشەک و درۆن هێرشیانکردە سەر بنکە و بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە بەپێی دوایین ئامارەکان، بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 58 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو بۆردومان و سنووربەزاندنەی ئێران ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە. لە بەیاننامەیەکدا پەرلەمانی عەرەبی، کە بارەگاکەی لە..... بە توندی سەرکۆنەی ئەو بۆردومانانەی کرد.

لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی عەرەبیدا، بۆ سەروەری و سەقامگیری و ئاساییشی عێراق، هاوپشتی تەواوی خۆی دەربڕیوە و هۆشداریشی داوە لە لێکەوتەکانی ئەم جۆرە هێرشانە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

جێگای ئاماژەیە پەرلەمانی عەرەبی لە ساڵی 2002 دامەزراوە و بارەگاکەی لە قاهیرەیە. لە ئێستادا 21 وڵاتی عەرەبی لەخۆ دەگرێت.


AM:09:55:29/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو