نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئه‌یلولی 2022، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 649 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر رووسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵد.
AM:08:25:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت